لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دیسان تەقە لە كوڵبه‌ران دەکەن

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە؛ ڕۆژی ۲۱ی ڕەزبەر لە دەڤەری بەردەسۆران سەر بە شارستانی پیرانشار له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،هێزه‌كانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسڕێژ.

بەپێی هەواڵ بە هۆی ئەو دەسڕێژانەوە کۆڵبەرێک کە خەڵکی پیرانشار بوە بە توندی بریندار دەبێت وچونکە ڕێگای ڕۆژهەڵاتیان لێگیرابوو بە ناچار ئەو بریندارە ڕەوانەی نەخۆشخانەێیک دەکرێت لە شاری هەولێر لە باشوری کوردستان.

شایانی باسە ڕێژەی بێکاری و باری ئابوری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی وایکردوە کۆڵبەران کاسبکاران سینگ دەنێنێن بە گولە و تفەنگی پاسداران و هێزی ئینتزامییەوە هەر لە بەر ئەوەی بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن، هەرچەن بە پێی فەرمانێک کە بە هێزە عەسکەریەکانی سەر سنوری ڕۆژهەڵات کراوە، دەست لە کوشتن و کۆڵبەران و کاسبکاران و باربەرەکانیان ناپارێزن و بێ بەزەیانە دەیان کۆژن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان