19 ئاکادیمیسین لە تورکیا بە تاوانی ئەوەی کە واژۆی خۆیان له‌ژێر به‌ڵگه‌ی “ئێمه شه‌ریکی ئه‌م تاوانه ناکه‌ین” کردوە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کران.
له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن داواکاری گشتی کۆچگه‌ری، 19 که‌سی ئاکادیمی که واژۆی خۆیان له‌ژێر به‌ڵگه‌ی “ئێمه شه‌ریکی ئه‌م تاوانه ناکه‌ین”، کردبوو به تاوانی “نه‌ته‌وه‌ی تورک، ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیا، په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی مه‌زنی تورکیا، حکومه‌تی کۆماری تورکیا و دامه‌زراوه دادوه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌ت”یان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ته‌هشیرکردوە و پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخستن کردن، هه‌ژمار کراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە زیاتر لە ۱۲۰۰ ئاکادێمیسیەن، مام وەستا و خوێندکاری زانکو لە تورکیا و باکوری کوردستان لە بەیانیەک دا داوایان کرد بوو ئەو شەرەی تورکیا دژی کوردان راوەستێت و رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەری پرسی کورد رەچاو بکرێت