ک.م.م.ک:
شەممە ۲٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، وەرزشوانێک خەڵکی سنە بە ناوی گەلاوێژ تەهماسبی لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە شێوەی تەلەفۆنی بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە، ناوبراو ساڵی ڕابردوو-ش کاتێک ڕاپەڕینی ژن، ژیان و ئازادی دەستی پێکرد، بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ لە لایەن ئەم ڕێکخراوەوە دەستبەسەر کرابوو.
تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س