تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گۆڕستانی ئایچی سەقز لە ئەنجامدا یەک برینداری لێکەوتەوە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لە تاڵیادی کۆچی دوایی #ژینا_ئەمینی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کە لەسەر ڕێگای گۆڕستانی ئایچی سەقز جێگیربووون، تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کرد و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناوی فەردین جەعفەری بریندار بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، فیشەکی هێزە چەکدارەکان بەر سەری ئەم هاوڵاتیە کەوتووە.

جێگەی ئاماژەیە کە باس بکرێ تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندرووستی ئەم هاوڵاتیە و وردەکارییەکی زیاتر نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *