ڕێژەی زۆری نەخۆشی ئایدز لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە وتوێژێکی تایبەت لە گەڵ کارناسی کاروباری تەندروستی کەیهان محەمەد عەلیان بەم شێوەیە ئاخەوت:

زۆرترین ڕێژەی نەخۆشی ئایدز (HIV) لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

لە دڕێژەی وتەکانیدا گوتی: لە پارێزگای کرماشاندا چوار هەزار کەس کە تووشی ئەم نەخۆشیە بوە تا ئێستا ناسراون و کەسانێکی دیکە کە شیمانەی تووش بونیان لێدەکرێت وتا ئیستا نەناسریاون کە ڕێژەی ئەم کەسانە نێزیک بە ۲۰۰٫۰۰۰ کەس شیمانە دەکرێت.

ناوبراو گوتی: شێوازی تووش بوونەکان گۆڕدراوە، ساڵانی پێشتر تووش بوون بە مادە سڕکەرەکان لە پارێزگای کرماشان لە پلەی یەکمدا بوو بۆ گواستنەوەی (HIV) بەڵام ئێستا گواستنەوەکە لە ڕێگای سێکس زۆرترە.

ژنان بەڕێژەی ۳٤٪وپیاوان بە ڕێژەی ٦٦٪ئەم نەخۆشیە بۆ خۆیان تۆمار دەکەن.

ڕەنگە ئەگەر لە ساڵانی پێشوودا پەرژینێکمان بە هۆی بەرژەوەندی و مەسڵەحەتەوە بە دەوری خۆماندا نەدەتەنی و ڕاستیەکانمان لە بواری (HIV) بە خەڵک دەکوت، ئێستا بارودۆخێکی بەم شێوەیە مەترسیدارمان نادەبوو، لە نێوان بێ دەنگی ڕاگەیاندا و هەر وەها بێ دەنگی بەرپرسان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ڕێژەی تووش بوان ڕوو لە زۆر بوونە.

تووش بوون بە هۆی مادە هۆشبەرەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی کەرەسەی هاوبەش (تزریق مشترک)، تێکەڵی سێکسی، وگواستنەوە لە دایک بۆ منداڵ هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی نەخۆشی ئایدزە لە کرماشان.

زۆرترین تووش بووان بەم نەخۆشیە لە نێوان ۱۸ بۆ ۳٥ساڵ تەمەنیانە.

شایانی باسە خوار بوونی ئاستی زانیاری پێویست و نەبوونی پەروەردە ڕۆڵێکی بەر چاوی لە تووش بوونی ئەم کەسانەدا بوبێت؛ و هەر وەها ڕێژەی تەمەنی نەخۆشان ڕوو لە دابەزینە، هەروها ڕێژەی ژنان ڕوو لە زیاد بوونە. ڕێژەی نەخۆشان لە هەر ۱۰۰۰۰ کەس ۱۲ کەسە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە پارێزگای کرماشان ۱۸ لە ۱۰۰۰۰ کەسە، کە ئەمە زۆرترین ئاماری تووش بووانە لە ناو پارێزگاکانی ئێراندا.

لە دڕێژەدا محەمەد عەلییان کوتی: ئەو کەسانەی کە تووشی (HIV) بوون، نابێت وا هەست بکەن لە لایەن کۆمەڵگاوە سوکایەتیان پێ دەکرێت و لە کۆمەڵگا بێ بەش دەکرێن، دەبێت بە زووترین کات خۆیان بە ناوەندەکانی تەندرستی بناسێنن و لە ژێر چاودێری پزشکیدا دەرمان و ژیانی ئاسایی خۆیان بەردەوام کەن.

لە کۆتایدا هیوادارین ئایدز لە جیهاندا بە پێی پلانەکانی سازمانی جیهانی بێهداشت و تەندرستی (WHO) تا ساڵی ۲۰۳۰ بەرگری و دەرمان بکرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان