دوو هاوڵاتی لە شارەکانی دیواندەرە و بانە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ئەندازیار بەناونیشانی کوورش عەبدی، لە بونداوی سیازاخ لە ٧ کیلۆموتری شسری دیواندەرە کە شوێنی کارەکەیەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

لە لایەکی ترەوە و لەهەمان ڕێکەوت هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی کۆپێجی سەربە شاری بانە بەناونیشانی شارام قادرپەنا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان داوەتە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چۆنیەتی دۆخی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *