گیانلەدەستدانی دووکەس و برینداربوونی هاوڵاتییەکی خەڵکی ئیزە لە شەڕ و تێهەڵچوون لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، لە تێهەڵچوون و ڕاوەدوونانی ماشێنێک و تەقەی هێزە چەکدارە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئیزە دوو هاوڵاتی بەناوەکانی کەمەر تەهماسبی و مەهدی ئەڵماسی گیانی خۆیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەتۆمەتی دابینکردنی جبەخانەی شۆڕشگێڕانی ئیزە، ئەو ماشێنەی هەڵگری کەمەر تەهماسبی و مەهدی ئەڵماسی بوو هێرشی کرایەسەر و تێهەڵچوون هاتەئاراوە ئەم دوو خەباتکارە ئازادیخوازە گیانیان بەخت کرد.

هەرلەم پێوەندییەدا، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بابەک بەهمەنی کە لە کاتی تێپەڕین لە شوێنی تێهەڵچوونی شۆشگێڕان لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران بوو، بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان بریندار و پاشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، کەمەر تەهماسبی دۆست و هاوخەباتی شۆڕشگێڕانی پێرسیلا بووە کەلە پیلانێکی گەڵاڵە کراودا و هاوکاری هێزەکانی سپای وەلیعەسری خوزستان، هێزی ئینتزامی و ڕایەدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران و هەروەها یەکەی درۆن(پەهپادی) بەدوایان کەوتن و هێرشی کرایەسەر.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *