بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێپێوانی ناوبراو بەسەرکردنەوە وبیرهانینێک بوو بۆلایەنگرانی گیان بەختکردووی ساڵی ڕابردووی حیزبی دیمۆکڕاتیکی گەلان (HDP) کە بەهۆی تەقینەوەی خۆکوژییەوەی گیانی خۆیان لەدەست دابوو.
لەڕێپێوانێکی مەزن کەساڵی پار بۆپشتیوانی لەپارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان وپرۆگرامەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، لەئاکامی هێرشێکی خۆکوژی، ۱۰۰ کەس گیانیان بەخت کردو وپترلە ۲۰۰ کەسیش خەساریان پێ گەیشت وبەگرانی برینداربوون.
پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان حکوومەتی تورکیای بە کەمتەرخەمی وبەئاگابوون لەو پەلامارە خۆکوژییە تاوانبار کردبوو.
بەڵگە ونیشانەکانیش باس لەوە دەکەن کە ڕۆڵی حکوومەتی تورکیا لەو کردەوە دژەمرۆییەدا دیار بوو. لەهەموو ئەو هێرشانەی کەساڵی ڕابردوو لەباکووری کوردستان وتورکیا هاتنە ئاراوە، سێرەی هەموو ئەو هێرشانە ڕوو لە کوردان بووە وکۆبوونەوەی ئەوانی کردبوویە ئامانج.
دەوڵەتی تورکیاش هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکی بۆ پێشگرتن، ناساندن ودەستبەسەری تاوانباران وبکەران جێبەجێ نەکردبوو ودۆسیەی ئەو هێرشە خۆکوژیانە بەبێ بچوکترین پێداچوونەوەیەک، بەداخراوی ماونەتەوە.
ئەوڕۆیش پولیسی تورکیا هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی بیرهانین وبەرزڕاگرتنی قوربانیانی تەقینەوەی خۆکوژی وبڵاوەی پێ کردن.
کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان