ڕێژەی خۆ کوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زیادی کردوە/خۆ کوژی دوو ژنی كورد

بەپێی دوو هەواڵ کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، دوو ژن بە دوو شێوەی جۆراو جۆر لە هەوڵی خۆکوژیدا گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی یەکشەمە ۱٨ی ڕەزبەرکچێکی ۲۱ ساڵان لە گەورە دێی سونەتە سەر بەشارستانی سەقز بە هۆکارێکی نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە دەکرێت بەهۆی قوڵێ و زۆری سوتانەکەیەوە گیانی لە دەست دەدات.

لە لایەکی ترەوە ڕۆژی ۱۷ ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی ژنێکی ٤۲ ساڵان کە خاوەنی دوو منداڵ بوە لە گەڕەکی ئاساوڵه‌ سەر بە ناوچەی نایسەری شارستانی سنە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

کێشە هەڵاوەسرا و کەڵەک بوەکانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت بۆ ژنانی کورد ئاکامی پەرەسەندن و پەراوێز خستنی خواست و ئیرادەی ژنانە کە کۆماری ئیسلامی لە درێژەی سیاسەت و بەرنامەکانیدا پەیڕەوی دەکات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان