ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢هاوڵاتی بەناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی خەڵکی بۆکان ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش