بەپی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆی کوردستان لەماوەی ئەم حەوتوویەدا سێ ئاگرکەونەوەی دیکە لە دارستان ولەوەڕگەکانی کوردستان هاتە ئاراوە وبووبە هۆی خەسارێکی گران لە سروشتی ڕازاوە و بەپیتی کوردستان.
لهم حهوتهدا دارستان ولێڕەوارەکانی سەیرانبەند لەناوچەی حەیدەرییە سەربەشاری گێڵان غەرب لەلایەنن کەسانێکی نەناسراوەوە ئەگری تێبەردرا و ئەنجوومەنی سەوزی چیای زاگرۆس لەدوێنێوە سەرقاڵی کوژانەوەن بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرکەو وکەمبوونی کەسەکان هێشتا بۆیان کۆنتڕۆڵ نەکراوە وداوایان لەخەڵک وژینگە پارێزان کردوە بەهانای ژینگەی نیشتمانەوە بێن.
هەروەها بۆجاری چەندەم ئاگر لەدارستانەکنی ناوچەی ناودار سەربەگێڵانغەرب بەردرا وتاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەەواڵی هەردرێژەی هەیە وڕووبەرێکی زۆر لە لێڕەوار ودارستانەکانی ناوچەی گرتۆتەوە، دارستانەکانی ئەم ناوچەیە لەیەک مانگی ڕابردوودا بۆجاری سێیەمە کەئاگری تێبەردەدرێت وژینگە پارێزان تائێستە ڕێژەی خەساری ئەم ناوچەیان ۱۵۰۰ هێکتار خەمڵاندووە.
هەروەها دوێنی قامیشەڵانەکانی گۆلی زرێبار ئاگریان تێبەردرا، ئەویش لەئان وساتێکدا لەخۆپیشاندانەکانی لەمەریوان بۆماوەی حەوتەیەکە لەو شارە بەردەوامی دەکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی بەهەموو چەشنێک ڕق وقینی دژە مرۆییانەی خۆی دژبە کوردو ژینگەی کوردستان دەردەبڕێ، تەنانەت ئەو وڵاتانەیش کەشەڕیان تێدایە ویاری بەئاگر و ئاسن دەکەن بە قەدەر ڕێژەی ئاگرکاوتنەوەکانی کوردستان خەسار وەبەر سرووشت ناکەوێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆی کوردستان


