ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، واران محەممەدنەژاد خوێندکاری کارناسی هونەری زانستگەی یەزد و ئەندامی ئەنجومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، گردبوونەوەی و یارمەتیدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، ڕاکێشانی خەڵک بۆ توندوتیژی و لایەنگری حیزبێکی کوردی بەساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگای بەرپرسی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی ئەم چالاکە مەدەنییە لە سێ جاردا بەڕێوە چووە و حوکمی دەرچوو ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو پێی ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە، واران محەممەدنەژاد خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە لە ٢١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ١٠ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش


