ک.م.م.ک
چوارشەممە رێکەوتی ٢١ی مانگی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، یەکێکیتر لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی “سیامەند شابۆیی” لە لایان دەزگای تیرۆری کۆماری پت و سێدارە و کوشتار بە دەستی ڕەشی لایەنگران و دەست وپەیوەندەکانی ئەو حکومەتە تیرۆریستیە لە ناوچەی بەحرکە سەر بە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان ترۆر کرا و گیانی لێ ئەستێندرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ناوی ترۆریستە دڵرەشەکە و هاوکارەکانی و شیوهی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.
ع – ر


