بڕینەوەی زیندانی تاهەتایی بۆشاعیری کورد پاش ٢٢ساڵ زیندانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەباکووری کوردستانەوە  ئیهان چومەک شاعیری کورد کە چەندد ساڵی بەرێ بەتاوانی دابەش کردنی ووڵات (جوداخوازی) لەلایەن دادگای نادادورانەی تورکیاوە 22ساڵی بەسەردا سەپێنرابوو،جارێکی تر بەهەمان تۆمەتی پێشوو محاکمەکرو ئەمجا زیندانی تاهەتایی بۆبڕدرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئیهان چومەک ساڵی 1994خوێندکاری بواری جوگرافیا لەزانکۆی ئەستەمۆڵبوو،ئەوکات بەهۆکاری پڕوپووچی جوداخوازی وئاگرتێبەردانی دارستانەکانی تورکیا دەستبەسەرکراو،پاشان لەدادگاییەکی دەمکورت لەئەستەمۆڵ بەزیندان مەحکووم کرا.

ئیهان چومەک پاش تێپەڕاندنی ـ22 ساڵ زیندان،لەژێر گوشاری دامەزراوە مافی مرۆییەکانی باکووری کوردستان وداواکاری دادگای مایی مرۆڤی ئەورووپا جارێکیتر محاکمە کرا بەڵام سەرسووڕهێنەرانە دادگای چاغلانی ئەستەمۆڵ بەزیندانی تاهەتایی مەحکوومی کرد.

نیهان چومەکناوبراو ساڵی 1973 لەناوچەی ئووای پارێزگای بینگوول چاوی بەژیان هەڵهێنا.چومەک چالاکییە ئەدەبی وکلتوورییەکانی لەتەمەنی گەنجییەوە دەست پێکرد وهاوکات لەبواری جوگرافیا لەزانکۆی ئەستەمۆڵ درێژەی بە خوێندن دا.ناوبراو خاوەنی بەرهەمگەلێکی وەکوو:(نێردراو:ئیهان سامی چومەک)،(بەنکراو لەزیندانی تیپی Fی کریکلار،تاکەکەسیNO1)،”کەلەم بەرهەمەدا گرتەیەک لەژیانی ناوبروو ساز کرووە،”(زەریای کراوە)،(بەیانیت باش ئەی زەوی)وهەروەها خاونی چەنددین بەرهەمی ناوازەی دیکەیە کە پێشوازییەکی بەرچاو لەبەرهەمەکانی کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان