ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرهاد ئیسمائیلی دانیاستووی ورمێ، لە شەقامێکی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتی: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی فەرهاد ئیسمائیلی تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو نەزانراوە.
ق.ش


