ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، بابەک کەریمی هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیڤان لە پارێزگای ئیلام لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لەو شارەوە بەتۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سووکایەتی بە خومەینی و خامنەیی بە ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ بەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندارە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان و ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەبۆنەی ئەشکەنجەی قووڵەوە تووشی شکانی قولاپەی پێ و سووتانی پێی ڕاستی هاتبوو و دەیان جاریش ئێعدامی ساختەی لەسەر تاقی کرابوویەوە.
ناوبراو لە زەمەنی دەستبەسەری ٢جار لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی حکوومەت لە ئیلام دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.
لە کۆتاییدا ئەم هاوڵاتییە پاش تەواوبوونی قۆناغەمانگێک لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش