ڕوونکردنەوەی تۆمەتە نوێیەکەی ژینا مودەڕەس‌گورجی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان بە ناسنامەی ژینا مودەڕەس‌گورجی، لەلایەن دادستانی گشتی و ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە تۆمەتی نوێی “هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی دوژمن ” تۆمەتبار کراوە. .

پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە مانگی نەورۆزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە کە ئەم چالاکوانەی مافی ژنان پێشتر بە “ڕیکلامکردن دژی سیستەم”، “بڵاوکردنەوەی درۆ” و “هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی” تۆمەتبار کرابوو.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *