دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە شاری سەوڵاوا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عارف ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن سەربە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبێ حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانی بەرزاییەکانی کوێستانی کۆساڵان لە نێزیک گوندی ڕەزاو و سلێن، پتر لە ٢٠ کەس لە هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو دەڤەرە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە بەبیانووی هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی ئێران لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *