سوعدا خودیرزادە چەندد کاتژمێر چوون بۆ مەرەخەسی دەستبەسەرکرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوعدا خەدیرزادە زیندانی سیاسیی خەڵکی پیرانشار چەندد کاتژمێر پاش ئەوەی ڕەوانەی مەرەخەسی کرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەگەڵ منداڵە یەک ساڵ تەمەنەکەی دەستبەسەر کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەتاوانی بەشداری کردن لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بەناونیشانی خزر پیروتی نیا تۆمەتبار کراوە و بەهۆی ئەو گوشارانەی لەسەری بووە کە دان بە تاوانەکەیدا بنێ، جارێکیش لە زیندان هەوڵی خۆکوژی داوە

شیاوی باسە سوعدا خەدیرزادە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *