بانە؛ مامۆستایەک ئایینی دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، مامۆستایەک ئایینی بە ناسنامەی ئەمین قەیسەری، پێشنوێژی گوندی زەرواوی سەروو-ی سەر بە بە شاری بانە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پاش دەستبەرکردنی ، بە مەبەستی لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە.
هەوڵدانی دانیشتووانی گوندەکە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ دۆخی مامۆستا ئەمین تا ئێستا بێ ئاکام بووە.
شایانی باسە تا کاتی داڕشتن و بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستایە هیچ زانیارییەک وورد لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *