ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئومێد فەلاحی” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە نزیک گڵکۆی دەروێش شاری مەریوان ڕفێندرا.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئێستای ناوبراو نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *