خۆکووژی چالاکەکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ۲٦ مانگی گوڵانی ساڵی ۲۷۲۳ کوردی،  فەردین ئیسافی چالاکی سیاسی کۆمەڵە خەڵکی ئاوایی (تا) لە ناوچەی کامێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی  ڕاگیاندنەکەی کومیتەی ناوندی کۆمەڵە بەم چەشنە بڵاو دەکاتەوە.

راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ ده‌ست دانی هاورێ فه‌ردین ئیسافی
به‌م جۆره‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه‌ كاتژمێر ۵ و ۳۰ خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ ۲۶ ی مانگی گوڵان ۱۴۰۲ ی هه‌تاوی، هاورێ فه‌ردین ئیسافی به هۆكارێكی نادیار به‌ داخه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. هاورێ فه‌ردین له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی “تا” له‌ ناوچه‌ی كامیاران له‌ دایک بووه‌ و ژیانی هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ تێكه‌ڵاوی ره‌نج و كار بوو. ئه‌و هاورێیه‌‌كه‌متر له‌ دوو حه‌وتوو بوو هاتبۆه‌ ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌. ئێمه‌ وێرای راگه‌یاندنی ئه‌وپه‌ری په‌ژاره‌ی خۆمان به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه‌ دلته‌زێنه‌، سه‌رخۆشی ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاورێیانی و پڕبه‌دڵ خۆمان به‌ به‌شداری خه‌میان ده‌زانین.
یادی به‌رز و به‌رێز بێت
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌
٢٧ ی گوڵانی ۱۴۰۲

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *