ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوە زیندانی بەناوەکانی سەعید ئەرجومەندی خەڵکی خوڕەماوا و دانیشتووی انە و کەیومەرس مینبەری خەڵکی کامێران لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە سنە ئێعدام کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە پێشووتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کران.
شیاوی باسە کە، هەواڵی ئێعدامی ئەم دوو زیندانییە تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەلایەن ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و دامەزراوە فەرمییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش


