درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد لەشاری مەهاباد له‌لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆژی پێنج شەممۆ ٨ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی «عەلی برناسر» ناسراو بە عەلی گوڵی لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی ئێران لەشاری مەهاباد دەستبەسەرکرا وڕاگوێزرا بۆشوێنێکی نادیار.

عەلی برناسر خەڵکی گوندی قەرە گوڵ لەدەورووبەری مەهاباد، لەنیوەی شەودا لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا وتابەئێستە بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە لەهەمبەر ڕەوشتی ئەو زانیارییەک وەربگرن.

تاوانەکانی ناوبراو کوردبوون وهاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان ناودێرکراوە. لەکاتی دەستبەسەرکرانی دەستیان کرد بەپشکنینی ماڵ وکەلووپەلە تایبەتەکانی وهەروەها بێ ڕێزی بەبنەماڵە وهەڕەشەیش خراوەتە سەریان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: