ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری KMMK: یەکشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە لەڕێی تێلەفوونەوە پێوەندی لەگەڵ ماڵی باوکی بیتا نامداری نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە دەگرن و بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە بانگهێشتی دەکەن.
سەرچاوەی هەواڵگری KMMK ڕایگەیاند: بیتا نامداری لە ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەرماڵی باوکی ناوبراو و کەلووپەلی تایبەتی بیتا لەگەڵ خۆیان دەبەن، کە دایکی ئەم هاوڵاتییە پاش ئەو ڕووداوە بەبۆنەی دڵەوەرەزە و سترێسەوە تێک دەچێ و بۆ نەخۆشخانەی دەگوازنەوە.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: لەماوەی ڕووداوەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی نینا نامداری بۆ جاری سێیە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر، لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی لەسەر جێبەجێکراوە.
جێی باسە کە، بیتا نامداری نووسەر و چالاکی بواری ژنان، ساڵی ٢٧١٧ی کوردی ـش لە دۆسیەیەکی ئەمنییەتیدا کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بۆ ناوبراو کرابوویەوە، لەهەندێ پوانی کۆمەڵایەتی وەکوو دامەزران و کارکردن لە دایرە و کۆمپانیا دەوڵەتییەکان بێبەری کراوە و بەبۆنەی نووسراوەگەلی نیشتمان پەروەری، مۆڵەتی چاپ بە بەرهەمێکی ناوبراو نەدراوە کە دەیویست لە چوارچێوەی کتێبدا بڵاوی بکاتەوە.
ق.ش