سێ هاوڵاتی زیندانی، مانیان لەخواردن گرت

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو زانییاریانەی بە ناوەندی هەواڵنێری KMMK گەیشتووە، یەکشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئیرەج سۆفی محەممەد دێشەمس، زیندانیانی بیرووباوەڕی خەڵکی شاری مەهاباد و کوڕی ئیبراهیم بەبۆنەی باروودۆخییەوە لە زیندان، مانگرتن لە خواردنی وشکی ڕاگەیاندووە.

ئیرەج سۆفی محەممەد دە ێشەمس، ٣ ساڵ بەرێ بەتۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە ئاینییە توندڕەوەکان لەلایەن دادگای ئینقلاب و گشتی حکوومەتەوە لە مەهاباد بە دە ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و پاش تێپەڕاندنی ٢ساڵ و نیو لە خولی مەحکووم بوونەکەی بە شێوەی (راە باز) ــ ڕۆژانە لەدەرەوەی زیندان و شەو لە زیندان ــ سەرقاڵ کار بووە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی هەینی ١٥ی گوڵان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، دەستبەسەر و بۆ زیندان گەڕێنراوەتەوە کە ئەم هۆکارە ناڕەزایەتی ناوبراوی لێکەوتۆتەوە کە مانگرتن لە خواردنی وشکی ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی ترەوە دوو زیندانی کە بەبۆنەی کێشەی ماڵیەوە لە زیندانن بەناوەکانی مەسعوود نەسروڵایی کوڕی عوسمان و ئارەش بێهجەتی کوڕی ڕەسووڵ وەکوو نیشاندانی ناڕەزایەتی نیشاندان بەرانبەر بە بارودۆخیان لە زیندان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *