کوژرانی هاووڵاتییەک لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٤ی گوڵانی ساڵی۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەجاد چەمەنی” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان لە کاتی ڕاوەدوونانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی باس کران، لە بەشی فیرۆز ئابادی شاری کرماشان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بووتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ. تەرمی ناوبراو پاشی سێ رۆژ بە ماندوو بوون و بەدواداچوونی بێ وچانی بنەماڵەکەی لە بەشی ژمارە ١٠٦ی گورستانی بەهەشتی زارا لە شاری کرماشان نێژرا.

ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *