هەواڵەکان

لە ڕووداوێکی کرێکاریدا لەشاری سەقز کارێکارێک گیانی لەدەست دەدات

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوانیوەڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ۴ی مانگی ره‌زبه‌ر لە کاتی کارکردن لە بیناێیکدا «ڕزگار میرزایی» کوڕی سەید عەلا دانیشتوی شاری سەقز گیانی لە دەست دەدات.

بەپێی هەواڵەکە ڕزگار میرزایی سەرقاڵی تێکردنی سەقفی بیناێیک بوە و بەهۆی بەربونەوەی باڵابەر بە سەریدا گیانی لەدەست دەدات. ڕزگار خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بوە.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەرەڕای بێکارێیکی فراوان، ئەوەشی کە کاری دەست دەکەوێت نە تەئمینی کاری بۆ دابین دەکەرێت تا لە کاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا بژێوی خاووخێزانی دابین بکرێت ونە وەکو پێویست لە کاتی کاری قورس و مەترسیداردا لە کەرەستەی ئیمەنی تایبەت کەڵک وەردگیردرێت تاوەکو بەرگرێیک لە گیانیان بکات.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گوشاری حکومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سەندیکای کرێکاران و ڕێگرە لەوە کرێکاران بەڕێکخراوەی نرخ بۆ کارەکان دانێن و چینی کرێکار مافە تایبەتییەکانی خۆیان بناسن و چەترێکی مەدەنی هەبێت داکۆکی لەو چینە چەوساوەی کۆمەڵگا بکات، تاوەکو پەیمانکاران و شەریکە حکومی و تایبەتەکان چیتر نەتوانن مافی کرێکاران زەوت بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

داخرانی پترلە 70 لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی شارۆچکەی پیشەیی بیجاڕ

۷٤ رۆژ بەسەر مانگرتنی “موحەمەدی نەزەری”بەندکراوی سیاسی کورد تێپەڕی

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە

Bilal Enferadi