قوڵکەکانی هەڵکەنراو لەلایەن شارەوانییەوە/ نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی پێویست لە نەخۆشخانەی مەهاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو قوڵکانەی لە لایەن شارەوانی مەهابادەوە هەڵکەندراون بووە بەهۆی لە چاڵ کەوتن و خەسارپێگەیشتن وشکانی دەست وپێی زۆرینەی هاوڵاتیان.

بەپێ ووتو وێژێکە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ یەکێک لە خەسار پێگەیشتوانی بەردەرکی نەخۆشخانەی مەهاباد بە ئەنجامی گەیاند لەهەمبەر چۆنیەتی دۆخەکە لێدوانی داو کوتی: لەنێزیک قایمقامییەتی مەهاباد لە پیادەڕەوێکدا، قوڵکەیەک لەلایەن شارەوانییەوە هەڵکەندراوە کە لەودا هیچ چەشنە نیشانەیەکی هۆشداری دانەنراە وئەو شوێنە بەبێ هەبوونی ڕوناکایی وتاریکە کەدەبێتە هۆی خەساربەرکەوتنی هاوڵاتیان.

یەکێک لەو کەسانە ژنێکی تەمەن ٦۰ ساڵە وتووشی پووکانەوەی ئێسکە و بەهۆی کەوتنەوە تووشی شکانی ئێسکەکانی ژێر پێ بووە و لە شەوی هەینی حەوتووی ڕابردووەوە بەردەوام سەردانی نەخۆشخانەی مەهابادی کردووە وبە بێ گرتنەوە و چارەسەرکردنی گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵ. هەرجارەو کەئەم ژنە سەردانی نەخۆشخانەی کردوە لە لایەن کارمەندانی نەخۆشخانەوە پێی کوتراوە کە دوکتۆری ئۆرتۆپێد تەنیا کاتی شکاندنی گەورە ئەگەری پێوەندی گرتنی مسۆگەر دەبێت وجگە لەوە پێوەندی وبەردەست بوونی نەگونجاوە وئەدرەسی نوسینگەی دوکتۆری ناحکوومی پێ دراوە.

پرسیار ئەمەیە کەبۆچی شارەوانی مەهاباد بەدەوری ئەم قوڵکانەدا نیشانەی هۆشداری دانەناوە وبێ پەرژینە و لە بیری چارەسەریدا نییە و پرسیاری دویەم؛ بۆچی هاوڵاتیانی مەهابادی سەرەڕای شکاندنی ئێسکیان لەخزمەتگوزاری پزیشکی بەهرەمەند نین ودەبێ ماوەیەک بمێننەوە تاچارەسەر دەکرێن.

سێیەم بۆچی دوکتۆری ئێشکچی ئۆرتۆپێد تەنیا بۆهەندی بابەتی گرنگ لەبەردەستە لەحاڵەتێکدا کە ئێشکچییەم؟

چوارەم، بۆچی خەسارپێگەیشتوو بەبێ چارەسەری وگێچ گرتن ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێت. ئاخۆ بابەتی لەوچەشنە لەشارەکانی دیکەی ئێران ڕوو دەدەن وجێی پەسەندە؟

شاری مەهاباد بەحەشمەتی پترلە دوسەدو پازدەهەزارکەس ونەخۆشخانەیەکی ٤۰ ساڵی پێشوو، بەم چەشنە وڵامی نەخۆشەکانی دەداتەوە.

بێشک نەشتەرگەری گرنگیش لەم ناوەندە جێبەجێ ناکرێ ونەخۆشەکە ڕەوانەی ورمێ دەکرێت. دیارنییە چ بابەتگەلێک لەپولینبەندی خزمەتگوزارییە جێبەجێ کراوەکانی دوکتۆری ئۆڕتۆپێد ڕۆڵیان هەیە؟!

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان