بانگهێشت و دەستبەسەری محەممەد قادرپوور لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد قادرپوور خەڵکی پیرانشار پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان لەو شارە دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.

جێی باسە ناوبراو پێشتر لە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندان ئازاد کرابوو. لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *