ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “کامەران عەزیزی”، کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی قەرەسەقەل سەر بە شاری شنۆ، کە ئامۆزای دوو زیندانی سیاسییە بە ناوەکانی حاسڵ عەزیزی و کوورش عەزیزی، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەرکوتکەر بە ناوی تەناهی وئەمنیەت ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی زیندانیکردنی ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری شنۆ لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر


