ڕفاندن و دواتر ئازادی بەدانانی بارمتەی باوکی گیانبەختکردوویەکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

عەلی محەممەدی ناسراو بە (عەلی خاڵە بانەیی)، باوکی شەهریار محەممەدی ناسراو بە شەهریار خاڵە بانەیی) لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان کە هەینی ٢١ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە ڕفێنرابوو، سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ناولێبراو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵەکەی ڕفێنرا و پاش تێپەڕینی مانگێک بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، عەلی محەممەدی لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەەە لە شاری بۆکان بانگهێشت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی حەوتووی داهاتوو محاکمە بکرێت.

کەسێک لە نێزیکانی بنەماڵەی محەممەدی، بەپێی کوتەی عەلی محەممەدی کوتی: کە ناوبراو هۆکاری بانگهێشت و دادگایی کردنی خۆی نازانێ و دەڵێ: تەنیا تاوانی من ئەوەیە کە باوکی شەهیدم.

شەهریار محەممەدی هاوڕێ و دۆستی گیانی شەهید محەممەد حەسەن زادە بوو. پاش ئەوەی محەممەد حەسەن زادە ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران گیانی بەختکرد.
تا بەیانی لە تەنیشت تەرمەکەی مایەوە، بەیانی ئەو ڕۆژە لە کاتی ناشتنی تەرمی هاوڕێکەی کەوتەبەر فیشەکی هێزە سەرکوتگەرەکان و گیانی بەختکرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *