بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی KHRN، سەرلەبەیانی ئەوڕۆ شەممۆ ۳ ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی حوکمی ئێعدامی چوارزیندانی کورد بەتاوانی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی تەورێز جێبەجێ کرا.
ناونیشانی زیندانیانی ئێعدام کراو (عەبدولکەریم باپیری، مێهدی مەلایی، سەلاح قادریان هەرسێ کەس خەڵکس شاری سەردەشت وعەلی مێهتابی پوور خەڵکی شاری بناو) ڕاگەیەندرون.
بەگوێرەی باسەکان، ئەم بەندکراوانە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا هاوڕێ لەگەڵ ٦بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی عەلیڕەزا جەعفەری، سەعیدعەتایی، عەلی حێنی پوور، محەممەد زەحمەتکەش، ئەمیرعەلی مەدەد نەژاد وحسێن مهالی لەساڵی ۹۲ بەتۆمەتی دابین و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە شارە جیاجیاکاندا هاوکات دەستبەسەرکراون وهەردە کەسیان بە سزای ئێعدام مەحکووم کراون. حوکمی ئەو ٦بەندکراوەی دیکەیش نەگۆڕە وجێبەجێ کردنیان پێویستە وئەگەر جێبەجێ کردنی حوکمی ئەوانیش لەئان وساتدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان