دوکەڵی زبڵە کۆ کراوەکانی جوانڕۆ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هۆی چاڵکردنیی ناتەندروستانە و ناستانداردی زبڵەکانی شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن شارەوانییەوە و چاودێری نەکردنی تۆڕی تەندروستی و دەرمانی ئەوشارە لە لایەن کومپانیاکانی گرێبەست کە لەلایەن ئەم ناوەندە دەرمانییەوە ئەرکدار کراون وئاگرتێبەردانیشی بۆ لەناوبردنی ئاسەواری ناتەندروستانەی ئەو زبڵانە بووە بە یەکێک لە گرفتە سەرەکیییەکانی هاوڵاتیانی جوانڕۆ.

یەکێک لەهاوڵاتیانی جوانڕۆیی لەم پێوەندییەدا بەهەواڵنێری مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو نەخۆشیگەلی مەترسیدار و ڕیخۆڵەیی هەرە زۆر لە شاردا ەرچاو دەکەوێ. زۆرکەس لە هاورێیانی و ناسیاوانی ئێمە تووشی ئەم نەخۆشینە هاتوون.

هەروەها ئاماژەی پێدا کە ناوەندی دەرمانی ئێرە خەمساردی دەنوێنن، داوا لە نەخۆشکەوتوان دەکەن سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانی تاران و شارەکانی دیکە بکەن، خەڵکیش پارەی ئەو هەموو دەرمان و هاتووچونەیان نییە، ژیانیان بۆ ئه‌ستەم و ئاڵۆزتر لە جاران کردووە. کوتیشی کە بڵێسەکانی ئاگر لە زۆربەی بەرپرسانی شارەوانییەکان چالاکترە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ماوەیەک پێشووتر جێگری تەندرووستی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای کوردستا کوتی کە مافیایەک لە ناوەندە دەرمانییەکان سەری هەڵداوە کە هاوڵاتیانی نەخۆش ڕەوانەی شارەکانی دیکە دەکات بۆ چارەسەری و لەم ڕێگەوە پارەی لە ئەژمارنەهاتوو بۆخۆیان کۆدەکەنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: