ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی وەدەست هاتوو، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “عوسمان ئیسماعیلی ” گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە و پرسیار و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرا.
ئەم چالاکە کرێکاریە لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پێشینەی چندین جار دەستبەسەر کرانی هەیە و دووایین جار لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران دا دەستبەسەر کرا و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.
ع. ر


