چەندد هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوون، چوارشەممە ۲٦ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، سەکینە پەروانە کچی حەسەن، زیندانیی سیاسیی خەلکی قووچان، کە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی ٥ ساڵ سزاکەی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد بوو، لە زیندان ئازاد کرا.


هەروەها لە ڕێکەوتی ۲٥ی ڕێبەندان، شیروان خزری و ئەیوب میرزایی، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی بێمزووڕتێ سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی  ئازاد کران.


هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە ڕێکەوتی ۲۷ی ڕێبەندان دا، مامۆستا یوونس نەوخاە، مامۆستایی زانستە ئایینییەکانی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی پیرانشار، بە دابینکردنی بارمتەی ٥۰۰ ملیۆن تمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازادکرا.

هەر بەپێی زانییارییەکان، چوارشەممە ۲٦ی ڕێبەندان، ئەمجەد ساعیدی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

ئازاد کردنی ناوبراوەکان لە کاتێکدایە کە هێشتا بە سەدان هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانە و گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا دەستبەسەرن
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *