پیرانشار؛ بێ ئاگایی لە چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی و ژینگە پارێزێکی ناسراو و دەنگ خۆشی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ” تەها رەسووڵیان” تەمەن ٤٥ ساڵ، کە لە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ڕابردوودا لە لایان هێزە سەرکوتکەرە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هێڕشی کرایە سەر وبە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەریان کرد، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

شیاوی باسە کە، تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی شێلگیرانەی بنەماڵەکەی و دۆستان و خەمخۆرانی ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی بەندکران و دوخی تەندروستی و چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە، وئەو بێ ئاگاییە بنەماڵەکەی زیاتر پەشێو و دڵگران کردوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *