فەرشاد ئەحمەدی گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین

ک. م.م.ک؛

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی فەرشاد ئەحمەدی خەڵکی دێهلۆران گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئیڤین بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی.

شایانی باسە کە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە تاران سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و پێنج ساڵ زیندانیکردنی تەعلیقی سزا دراوە.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە فەرشاد ئەحمەدی لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ٥ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *