سنە؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە ڕفێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٣٢ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی پوویا ڕۆستەمی پوور لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەکاتێکدا لەناو ماشێنەکەیدا بووە هێرش کراوەتەسەری و ڕفێنراوە و دواتر هێزە تیرۆریستییەکانئ سپای پاسدارانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە ماڵەکەی و هەندێ کەلووپەلی وەکوو کۆمپیۆتەر و کەرەستەی ئیلەکترۆنیکیان دەستبەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

شیاوی باسە پوویا ڕۆستەمی پوور مامۆستای ڕاهێنانی تۆپی پێیە و هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو تا ئێستە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *