ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی کەماڵ عەبدوڵڵا زادە، خەڵکی سەقز، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاری لە دژی ئەمنیەتی وڵات و پڕوپاگەندە دژی نیزام” لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
پێویستە بگوترێ کەماڵ عەبدوڵڵا زادە سەرباز بووە و لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا بە تاوانی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان لە دژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی ئەشکەنجە و لە ژووری تاکەکەسیدا بۆ ماوەی 44 ڕۆژ دەستبەسەرکراوە و دواتر بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
ک.ح