بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان زیندانیانی زیندانی بۆکان بۆ بەشداری کردن لەڕێوڕەسمەکانی ئەیینی (ذی الحجە)بەزۆرە ملە دەکەونە تەنگەژە وگوشارە.
ئیدارەی زیندانی بۆکان لەژێرناوی (ئەویندارانی حەرەمی ئەمنی خودا ودڵدارانی ئەهلی بەیتی خاوێنی وپاکداوێنی لەناوەندی چاکسازی)لەڕۆژی عەرەفە لەحەوتووی ڕابردوو وهەروەها لەڕۆژی جێژنی غەدیر لە هەواخۆری زیندان دەستیان دایە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی تایبەت.
)قوربانعەلی کاوان)بەرپرسی زیندانی بۆکان لەڕێوڕەسمەکە جەختی کردۆتەوە ئەو زیندانیانە لەوەها ڕێوڕەسمێکدا خۆدەبوێرن،لەمافی پشو بایەخمەند نابن وتائەوکاتەی پەژیوان نەبنەوە ،ناتوانن لە پێداویستییەکانی کلتووری زیندان کەڵک وەرگرن.
بەرپرسی زیندانی بۆکان جەختی کردۆتەوە کەئەرکە لەسەر زیندانیان لەهەمبەر ناساندنی بیروباوەڕی زیندانیان هاریکاری بەرپرسان بکەن، کوتویەتی:(هەنووکە حکوومەتی سعودی لەهەوڵی ئەوەدایە دژبە کۆماری ئیسلامی لەنێو خەڵکدا دژبەری بکات وبەئاشکرا دەستی دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرایل داوەتەوە.هەرچەشنە هاندانێک لەلایەن کەسانێکەوە لەنێو زینداندا دەبێ ڕاپۆرتەکەی بەخێرایی ڕابگەیەندرێت.)
ناوبراو جەختی کردۆتەوە:جموجۆڵی نەیاران تەنانەت ئەگەری ئەوەی هەیە لەنێو جومگەکانی کۆماری ئیسلامیشدا ڕەنگ بداتەوە وپێویستە بۆدژایەتی کردنی ئەم پرسە گرنگە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا لەئامادەییدا بن.
زۆرینەی زیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی لەم ڕێوڕەسمەدا تەنانەت بەزۆرەملەیش بەشدارییان نەکرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان