سنە؛ ڕەفێق سەلیمی لەلایەن هێزی قەزایی ئێرانەوە بە فساد فی الارض تۆمەتبار کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە٨ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەفیق سەلیمی خەڵکی سنە لەلایەن هێزی قەزایی و دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بە فەساد فی الارض تۆمەتبار کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لەلایەن بەلالیان فەڕ، جێگری دادستێنی پارێزگاوە، بەم تۆمەتە مەحکووم کراوە.

جێی سەرنجە، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕێکەوتی٢٨ی بەفرانبار بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە ئەو تۆمەتەی بە ڕەفیق سەلیمییەوە لکێنراوە دڵەڕاوکێی زۆری لەهەمبەر مەترسی سزای ئێعدام بۆ ئەم هاوڵاتییە سازکردووە و کۆماری ئیسلامی لەڕێی سزاگەلی ئێعدام دەیهەوێ ئیرادەی خەڵک تێکبشکێنێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *