دوو خۆپیشاندەر لە کرماشان بیناییان لەدەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی پەرویز یاری و کەوسەر خوشنوودی کیا خەڵکی شاری کرماشان لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بریندار و بینایان لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ کەسەر خوشنوودی ١٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە بلواری تاقەوسانی کرماشان ڕوومەتی بەگرانی بریندار دەبێت و بینایی چاوی چەپی لەدەستدەدات.

هەرلەم چوارچێوەیەدا؛ پەرویز یاری ـیش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان فیشەک بەر لووت و ڕوومەتی دەکەوێ و بینایی خۆی لەدەستدەدات.

جێی ئاماژەیە؛ کەوسەر( مەهبانوو) خوشنوودی کیا لە وەرزشوانانی بواری تیروکەوانی ئاسیا و خاوەنی میدالیای زێو لە ئاسیادایە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *