نۆیەمین خۆکوژی لە شاری سەقز

نۆیەمین خۆکوژی لە ئەمساڵدا لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕو دووشەممە کچێکی ۱٤ساڵان بە ناوی (ه.ر) دانیشتوی ئاپاتمانەکانی ناسراو بە مێهر لە گەڕەکی شەریف ئاوای سەقز دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تا ئێستا هۆکاری ئەم خۆکوژییە ڕوون نەبوەتەوە.

جێگای سەرنجە کە دیاردە قیزەونەکانی کۆمەڵگا لە دوای دروست بوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیاد بوون کردوە، دیاردەگەلێکی وەک ڕێژەی زۆری خۆکوژییەکان، ڕێژەی زۆری تەڵاق، تووش بوون بە مادە هۆش بەرەکان، بێ ئێخلاقی و…کە بەم شێوەیە دوای تێپەڕ بوونی ۳۷ ساڵ بە باشی دەردەکەوێت سیتمێکی ناکارامە بوە، ئەمە سەرەڕای کێشەگەڵێکی وەک بێکاری، جیاوازی چینایەتی و…

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: