خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمو چینەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەبەر.
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی شەممە ۲۷ خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥«پەروین مامەندی» خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو ۲۲ ساڵ مامۆستا بووە، و لەدوو ساڵ لەمەو پێشەوە خانەنشین بوە، هۆکاری ئەم خۆکوژیە تا ئیستا ڕوون نەبوەتەوە.
درێژەی خۆکوژیەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ۲٥خەرمانانی گەنجێکی ۲٦ساڵە بە ناوی محەممەد شەریفی لە شاری بانە بە هەڵواسینی خۆی، کۆتای بە ژیان هێنا.
بە پێی ئاماری سازمانی تەندروستی جیهانی ۷٥٪خۆکوژیەکان لە وڵاتانی کەم داهات دایە؛ و دوومین هۆکاری سەرەکی مردن لە تەمەنی ۱٥بۆ ۲۹ ساڵ بە ئەژمار دێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی دۆخی نالەباری ئابوری، نەبوونی هیوا بە پاشە ڕۆژی ژیان، کێشە کۆمەڵایەتی و کێشەی ناو بنەماڵەکان، نەبوونی یاسا بۆ پاراستنی مافی منداڵان و ژنان، بێکاری و… هۆکاری سەرەکی خۆ کوژیەکان بە ئەژمار دێن، کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکار و بەرپرسی ساز بوونی ئەم کێشانەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان