هەواڵەکان

دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری سەقز

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هیوا دەست باز چالاکی مەدەنی ڕۆژی یەکشەممۆ ۲٨ی خەرمانانی ساڵی۱۳۹٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر وڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراوە.

هیوا دەست باز لەلایەن چەندد کەس کەجلی مەدەنییان لەبەردابووە لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە وهەندێ لەکەلوپەلەکانیشی دەستی بەسەرداگیراوە.

بەكوتەی شایەتحاڵان؛ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە مدەنییە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ڕەنگبێ هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ چالاکی لەفەزای مەجازیدا وبڵاوکردنەوەی ئاگادارییە گشتییەکان بووبێت.

بەپێی ئامارە مانگانەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییاوە تابەئێستە سەدان کەس لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون. کە تاقمێکیان بەدانانی بارمتە تاکاتی دادگایی ئازادکروون، هەروەها زۆربەیان دادگایی کراون وبەزیندان مەحکووم کردراون، هەندێکیشیان هێشتا لەزیندان لەچاوەڕوانی وبەهەڵواسراوی ماونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

چالاکێکی کولتوری لە پاوە دەستبەسەر کرا

دەمیرتاش نەیهێشت کەلەپچەی بکەن، دادگاش نەیهێشت بەشداری دانیشتنی دادگا بکات

ژنێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا