دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕێبوار نەجەفیان تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *