ڕاپۆرت و ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٢زایینی پەیوەست بە خۆکوژی منداڵان لە کوردستان

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆکراوە لە لایان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۵۱ منداڵ له ساڵی ٢٠٢٢زایینی خۆکوژیان کردووە و گیانیان لە دەست داوە، کە پیشاندەری ٤/٢٥ کەس لە هەر یەک ملیۆن کەسە.

بڕی زۆرترینی ئەو ئامارانە پەیوەستە بە منداڵانی تەمەن ١٧ ساڵ، کە پیشاندەری ڕادەی هەستیاری ئەو تەمەنەیە، هەروەها وانە کوتن لە سەر سۆشیال میدیا و نەبوونی کەرەسە و پێداویستییەکانی فێرکاری ئاماژەیەکە بۆ ئەو کردەوانە.
هەروەها نابێت لە بیر بکرێت کە، گوشاری ئابووری بۆ سەرپەرشتیارانی ئەو منداڵانە کاریگەری هەبووە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی بێ پرەنسیپی بەرپرسەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە پێی داتاکان زۆرترین ژمارە پاش تەمەنی ١٧ساڵی پەیوەستە بە تەمەنی ١٦ ساڵ، ١٥ساڵ و ١٣ ساڵە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، زۆرترین ئاماری خۆکوژی منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٢زایینی پەیوەستە بە شارەکانی جوانڕۆ، مەریوان، سنە و کۆهدەشتی لوڕستان.
مانگی جوولای(ڕەزبەر) زۆرترین ژمارەی خۆکوژی منداڵانی لە خۆ گرتووە کە بە پێی داتا ١٤ منداڵ دەو مانگەدا گیانیان لەدەستداوە. نابێت لە بیر بکرێت کە دەسپێکی خوێندن لەو مانگەدایە، و هۆکاری به پەلەی ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پێداویستیەکانی کەرسەی فێرکاری ئۆنلاین.
بە پێی زانیارییەکانی پەیوەندی دار بە ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە شێوازی خۆکوژی ئەو منداڵانە، زۆربەی ئامارەکان ئاماژە بە خۆهەڵاوەسین و خواردنی حەب دەکەن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *