ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نێردراو بۆناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “سەعید فەتاحی” سەرەتاکانی مانگی سەرماوەزدا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
بە پێی لێدوانی سەرچاوەی نیزێک لەو هاووڵاتیە: موهەندیس سەعید فەتاحی بە تۆمەتی تێکدانی ڕای گشتی بۆ پێکهێنانی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دژی دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
ع. ر