کوژران وبریندار بوونی دوو کرێکاری کومپانیای چیمەنتۆی دروود بەهۆی ڕووداوی کارەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممۆ ۲٥ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە کومپانیای چیمەنتۆی دروود هەڵکەوتە لەپارێزگای لوڕستان بەهۆی ڕووداوێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەست داو یەکی دیکەیش بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دەورووبەری کاتژمێر ۷ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممۆ دوکرێکارلەبەشی دوپلی یەکەی سێی چیمەنتۆی دروود کە سەرقاڵی خاوێن کردنەوەی یەکێک لە دەربیجەکان بوون کەهەر لەو ئان وساتەدا بەگوشارێکی زۆرەوە مادەی تواوەی چیمەنتۆ لەبەرزایی ٥۰ مەترەوە دەڕژێت بەسەریاندا ودەکەونە خوارەوە، هەربەو هۆیە یەکیان گیان دەسپێرێ وئەوی دیکەشیان بەگرانی بریندار دەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان